کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی و کۆمەڵ کۆتای هات
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکەش وتەبێژانی هەردوو حیزب لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان بۆ رۆژنامەنوسان ئاشکراکرد.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی نیشتمانییه و له‌گه‌ڵ براده‌رانی كۆمه‌ڵ له زۆر بواردا هاوڕابووین و خاڵی هاوبه‌شمان زۆره و په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوومان هه‌یه و زۆر قۆناغمان تێپه‌ڕاندووه، بۆیه له‌ئێستاشدا ده‌مانه‌وێت پێكه‌وه خزمه‌تی كوردستان بكه‌ین، هەروەها یه‌كێتی به یه‌ك پاكێج سه‌یری هه‌موو پارێزگاكان ده‌كات و پێویستیشه له‌گه‌ڵ به‌غداد په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشتر بكه‌ین".
هەروەها سەبارەت بە پارێزگاری نوێی کەرکوک و رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی بودجەی ٢٠٢٠ لەتیف شێخ عومەرئاماژەی بەوەکرد" لە رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردنی ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت ئەو مەلەف و کێشانەی کە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە لەبەرژەوەندی میللەتەکەمان چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵک مەترسی لەسەر نەبێت".
هاوکات رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنیت: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پرسی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان تاوتوێكرد و لامان وابوو، یه‌كڕیزی له‌و ناوچانه له به‌رژه‌وه‌ندی كورده و ده‌بێت هه‌مووان له‌گه‌ڵی بین.
PM:03:19:28/09/2019