کۆبوونەوەی یەکێتی و یەکگرتوو کۆتایی هات



ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩ ی ئەیلول لە دوای کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان وته‌بێژی یه‌كێتی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" ده‌توانن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هاوكاربن و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ڕێككه‌وتنه‌كانیانن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان". 

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند" كۆبونەوەكەمان لەگەڵ یەكگرتوی ئیسلامی ئیجابی بوو، لەو كۆبوەنەوەیەدا گفتوگۆمان لەسەر كێشەكانی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنەكانمان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كرد، ده‌توانین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هاوكار بین و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ڕێككه‌وتنه‌كانمانین له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان". 

هەروەها وتەبێژەکەی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو: یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌كان به‌ ئاراسته‌ی یه‌كهه‌ڵوێستی پرسه‌ نیشتمانییه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا پته‌وتر بكه‌ین، بەڵام جارێ پێویستیمان بەوەیە دووقۆڵی لەگەڵ گۆڕان دابنیشین، ئەو کات سێ قۆڵی دابنیشین ئەوەی دیکە ئاسانە. 

هاوکات عومەر محەمەد، بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند" له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان ئه‌نجامدا و هه‌ردوولا پێمان باش بوو كه‌ بۆ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست بین، پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵك باشتر بكه‌ین". 
 
 


PM:01:04:29/09/2019