لەبارەی ڕۆژێک پشووەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
بە گوێرەى خشتەى پشووەکانى عێراق، ٣ى تشرینى یەکەمی هەموو ساڵێک، بەبۆنەى رۆژى نیشتمانى عێراقەوە، دەبێتە پشووى فەرمى لە عێراق، بەڵام حکومەتى هەرێم هیچ راگەیەنراوێکى لەو بارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە،
هاوکات به پێی زانیاریهكان كه لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمهوه دهست دهزگاكانی ڕاگهیاندن كهوتوه،ئەگەرچى ئەو بڕیارە لە ساڵى ٢٠١١وە لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەرچووە، بەڵام هیچ ساڵێک ئەو پشووە هەرێمى کوردستانى نەگرتوەتەوە.
ساڵانه ئهم ڕۆژه له عێڕاق دهكرێته پشوو بهڵام ئەمساڵیش بەهەمان شێوەی ساڵانی پێشوو رۆژى ٣ى تشرینى یەکەم (٢٠١٩/١٠/٣)، نابیتە پشوو لە هەرێمى کوردستان و دەوام ئاسایى دەبێت، بەڵام لە ناوچە جێناکۆکەکان پشوو دەبێت.
PM:05:39:29/09/2019