رێکخراوی " هەنگاو " بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات لە مانگی ئەیلولدا کۆماری ئیسلامی ئێران بەلایەنی کەمەوە ٨ هاوڵاتی کوردی لە سێدارە داوە".
ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئامارێکدا باس لەوە دەکات لە ماوەی مانگی ئەیلولی ٢٠١٩دا، لایەنی کەم ٨ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ورمێ، ئیلام، کرماشان، برووجێرد، سنە و سەڵماس، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.
ڕاپۆرتەکە وردەکاری بڵاودەکاتەوەو ئەوە دەخاتەروو" چوار کەس لەو کەسانەی لەسێدارە دراون، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و چوار کەسی دیکەش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە دراون کە کەسێکیان ژن بووە".
هەروەها هاتووە "ئەو بەندکراوانە لە بەندیخانەی سەڵماس، ورمێ، سنە، برووجێرد و ئیلام و کەرەج لەسێدارە دراون".