عادل عەبدولمەهدی: ئیسرائیل باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆردوومانكردووه
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایكرد كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئیسرائیل باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆردوومانكردووه، دەشڵێت "ته‌نها ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌ناوچه‌كه‌دا جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی ئه‌یلولی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره، ڕایگەیاند پێویسته تارمایی جه‌نگ له ناوچه‌كه دووربخرێته‌وه و هه‌مووان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به وتووێژ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، وتیشی "به‌گوێره‌ی ئاماژه‌كان هیچ وڵاتێك له ناوچه‌كه‌دا جه‌نگی ناوێت، جگه له ئیسرائیل".
عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ره‌نگه له ساتێك‌دا و به بڕیارێكی تاكلایه‌نه جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێت، به‌ڵام ده‌رچوون لێی ئه‌سته‌مه و ئاسان نابێت، ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك وڵاتی ناوچه‌كه ببنه گۆڕه‌پانی چاره‌سه‌ر و وتووێژه‌كان و به‌غدا یه‌كێكیانه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسی له‌وه‌شكرد كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه "سعودیه به‌دوای ئاشتیدا ده‌گه‌ڕێت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یه‌مه‌ن ده‌بێته كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌نداو و وڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان باس له وتووێژ ده‌كه‌ن و سعودیه و ئێران ئاماده‌ن بۆ وتووێژ".
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایكرد كه "لێكۆڵینه‌وه‌كان له بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئیسرائیل باره‌گاكانی بۆردوومان كردووه".
له مانگی ته‌مموزه‌وه تائێستا ژماره‌یه‌ك باره‌گا و گه‌نجینه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بۆردوومان كران و زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه و حه‌شدی شه‌عبی، سوپای ئیسرائیلی به بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی تۆمه‌تبار كردووه.
PM:05:06:30/09/2019