زیدان لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاری سبەی چی وت

لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید تایبەت بەیاری کلۆب برویج بەشداری کردو باسی لە یاریەکە کرد.

زیدان وتی" ئێمە تەنها بردنەوەمان دەوێت بە هیچ شتێکی تر رازی نابین،بۆیە دەبێت دڵی هاندەرانمان خۆش بکەین ، چونکە ئەوان بە لای ئێمەوە گرنگن.

هەروەها وتی" یاریەکەی پاریس سانجێرمان زیانی زۆری بە ئێمە گەیاند، ئێمە بە باشی دەستمان بە خولی یانە پاڵەوانەکان نەکردووە،ئەم یارییە بۆ ئێمە زۆر گرنگە چونکە لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکەداین.

ستایشی هازاردی کردو رایگەیاند من گومانم لە توانای ئەو یاریزانە نیەو گرنگی بەوەش نادەم چی لەسەر دەوترێت، ئەو لە ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت سبەی سێشەممە یاریەکە لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ لە کاتژمێر ٧:٥٥ خولەک ئەنجام بدرێت.

 


PM:06:56:30/09/2019