پارتێکی سیاسی دەیەوێت خەتەنەی کوڕان قەدەغە بکات


پارتی سەنتەر، کە پارتێکی سیاسی سویدە داوای قەدەغەکردنی خەتەنەی کوڕان دەکات و ئەو داوایەش نیگەرانی ئاینەکانی جو و ئیسلامی بەدوادا هات، هاوکات سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتووری ئیسلامی لە سوید ڕایگەیاند" ئەم هەوڵانە بۆ ئەوەیە وردە وردە بچنە پێشەوە لە قەدەغەکردنی تەواوەتی ئازادییە ئاینییەکان". 


هەرسەبارەت بەقەدغەکردنی خەتەنەکرنی کوڕان ڕەئوف ئەحمەدی، سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتووری ئیسلامی لە سوید بە ڕادیۆی سوید بەشی کوردی دەڵێت" ئەم پارتانە کار لەسەر ئەوە دەکەن هەندێک سونەت و ئەرکی ئاینی بە تەواوی قەدەغەبکەن، وەک حیجاب و خەتەنەکردنی کوڕان". 

هەروەها لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەی پارتی سەنتەر چالاکانی ئاینەکانی جو و ئیسلام چالاکی و نیگەرانی خۆیان دەربڕیووە لەبەرامبەر قەدەغەکردنی ئەرکێکی ئاینەکەیان. 

خەتەنەی پیاوان لە سەردەمی ئاینە سامییەکانەوە هەیە و دوای سەرکەوتنی ئەسکەندەر بەسەر ناوچەکانی ئاینە سامییەکان، ئەو کردارە قەدەغەکرا، هەرچەندە بەڵگەی مێژووی هەیە کە لە ئەفریقاش کوڕانی تازە پێگەشتوو خەتەنەکراون. 
 


PM:07:59:30/09/2019