پێش سەرجێی ئەم چوار خواردنە لەبیر مەکە و ئەم خواردنانەش حەزی سێکسی ناهێڵن



*شووتی یەکێکە لەو میوانەی کە ئارەزووی سەرجێی زیاتر دەکات و پارێزگاری لە تەندروستی سێکسی مرۆڤ دەکات، چونکە لە پێکهاتەیدا ترشی سیترۆلین هەیە و  کاردەکات بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن و زیادکردنی ئارەزووی سێکسی مرۆڤ.

*هیلۆن، خواردنی هیلۆن کە شێوەکەی لە ڕێواسەوە نزیکە و جگە لەوەی بۆ تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی گرنگە، لەهەمانکاتدا ئارەزووی سێکسی مرۆڤ زیاد دەکات، چونکە بەڕێژەیەکی بەرز ترشی فۆلیک لە پێکهاتەیدا هەیە، هەروەها فیتامین ئی کە یارمەتی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی هستامین دەدات کە ئارەزووی سێکسی زیاد دەکات.

*بیبەری توون، بەیەکێک لە خواردنە سەرنجڕاکێشەکان دادەنرێت بۆ زیادکردنی ئارەزووی سێکسی مرۆڤ، چونکە کایسایسن لە پێکهاتەیدا هەیە کە مادەیەکی کیمییاییە کە ڕێژەی کوژمەی خوێن زیاتر دەکات و دەبێتە هۆی دڵخۆشی و زیادبوونی ئەندرۆفین و زیادبوونی ئارەزووی سێکسی مرۆڤ.

ئەڤۆگادۆ، ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە ئارەزووی سێکسی مرۆڤ، چونکە پۆتاسیۆم و ترشی فۆلیکی تێدایە کە چالاکی بەجەستە دەبەخشێت و ئارەزووی سەرجێی زیاتر دەبێت.

ئەو خواردنانەی حەزی سێکسی ناهێڵن:

*کحول زۆر مەترسیدارە و کێشەت بۆ دروست دەکات لە گەیشتن بە لوتکەی چێژی سێکسی  و ئەوەش حەزت ناهێڵێت.

*گۆشتی سوور بڕێکی زۆر هۆڕمۆنی تێدایە و ئەوەش دەتوانێت هاوسەنگی هۆڕمۆنت تێک بدات و حەزت بۆ سێکس نەهێڵێت.

*نەعنا توانای هەیە بڕی تێستۆ ستریۆن لە پیاواندا کەمبکاتەوە و بەوەش حەزیان بۆ سێکس نامێنێت. 

*شوکلاتە ماددەی کاکاوی تێدایە و یەکێک لە پێکهێنەرەکانی کاکاو دەتوانێت گێژت بکات و حەزی سێکسی نەهێڵێت.

*خواردنی سورەکراو توانای هەیە ڕێژەی سپێرمی ناتەواو لە تۆواودا زیاد بکات و ناهێڵن ژنانیش هێلکەکانیان بپیتێت و حەزی سێکسێش لەناو دەبات. 








PM:08:38:30/09/2019