نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧

مووچەی مانگی ٧ مووچەخۆران هەرێمی کوردستان لە رۆژی ٧ ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی داراییەوە بە ماڵپەڕی سپی راگەیاند، لەبەر ئەوەی ٥ ی مانگی تشرینی یەکەم دەکەوێتە رۆژی شەممەوە کە رۆژی پشووی هەفتەیە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ دەکەوێتە رۆژی یەک شەممە ٦ی تشرینی یەکەمەوە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی یەک شەممە مووچەکانیان وەردەگرن و دواتر هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ی هێزێ پێشمەرگە، پاشان وەزارەتی پەرورەدە مووچەی مانگی ٧ وەردەگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە تەنها لە ساڵی ٢٠١٩ دا جگە لەساڵانی پێشوو، چارەنووسی مووچەی ٣ مانگی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوەو دیار نییە. 

 


PM:10:20:30/09/2019