دوای چاودێریكردنی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی خۆر، زانایان گه‌یشتوونه‌ته چه‌ند ئه‌نجامێكی نا‌ئومێد به‌خش و پێشبینی ده‌كه‌ن شه‌ش رۆژ تاریكایی ته‌واو باڵ به‌سه‌ر جیهاندا بكێشێت، هاوکات گەردونناسەکان ڕایگەیاند" دانیشتوانی گۆی زه‌وی ڕووبه‌ڕووی درێژترین شه‌و ده‌بنه‌وه و له‌وانه‌شه هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كێشه‌یان تێ بكه‌وێت و تۆڕەکانی پەیوەندی ببچڕێن".
هەروەها فەلەکناسەکان ڕایانگەیاندووە: دیارده گه‌ردوونییه‌كه هه‌ر ٢٥٠ ساڵ جارێك، یه‌كجار ڕوو ده‌دات و كاته‌كه‌شی ده‌كه‌وێته مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، کە لە سەدا ٩٠ ی تیشكی خۆ به‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی ناكه‌وێت، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و گه‌رده‌لووله موگناتیسیه‌یه كه پلازما له په‌ڵه ناوچه‌ی " ئەی ئاڕ ٢١٩٢" ەوە هەڵدەدات، هەروەها گه‌رده‌لووله‌كه شه‌ش رۆژ درێژه ده‌كێشێت و ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ستیارن، ئاگاداری خۆیان بن و زۆر خۆیان ماندوو نه‌كه‌ن.
ده‌نگۆی هاتنی ئه‌و شه‌ش رۆژه تاریكییه به‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا، له ساڵی ٢٠١٢ەوە باسی لێوه ده‌كرێت و له‌و ساڵه‌دا هه‌واڵه‌كه بووه مانشێتی رۆژنامه‌كان و وا بڵاوكرایه‌وه كه له مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌دا به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی زه‌وی به پشتێنه‌ی فۆتۆن دا، دنیا تاریك ده‌بێت، به‌ڵام دیاره‌ده‌كه ڕووی نه‌دا.