"رابەری کۆریای باکوور هەرگیز خۆبەخشانە دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی نابێت"
راوێژکاری پێشوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە سێ هەفتە لەمەوبەر لەکارەکەی دورخرایەوە رایگەیاند" وادیارە کۆریای باکوور بڕیارێکی ستراتیژی نەداوە بۆ دەستبەرداربون لە چەکە ئەتۆمییەکانی و هەرگیز کۆریای باکور نیازی نیە دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی بێت".
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت" وادیارە کۆریای باکور بڕیارێکی ستراتیژی نەداوە بۆ دەستبەرداربون لە چەکە ئەتۆمییەکانی، لەڕاستیدا پێچەوانەکەی ڕاستە، رابەری کۆریای باکور هەرگیز خۆبەخشانە دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی نابێت".
بۆڵتن، پارێزهر و دیپلۆماتكاری ئهمهریكی، ٧٠ ساڵ، له ئیدارهی كۆمارییهكانی وهك رۆناڵد ریگن و جۆرن هێربهرت بوش "بوشی باوك" و جۆرج دهبیلو بوش خزمهتی كردووه.
بۆڵتن له ٢٠ی تشرینی دووهم/ نۆڤهمبهری ١٩٤٨ له ویلایهتی ماریلاند لهدایكبووه و له ژینگهیهكی میللی و چینی ناوهندی پێگهیشتووه، دواتر پهیوهندی به زانكۆی "یهیڵ" كردووه و له ساڵی ١٩٧٠ بڕوانامهی بهكالۆریۆسی به پلهی نایاب بهدهستهێناوه، دواتریش له كۆلێژی ماف خوێندوویهتی و ساڵی ١٩٧٤ تهواوی كردووه.
هاوکات جۆن بۆڵتن یەکێک بوو لە بەرپرسە باڵاکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەمیشە راویژی بە ترەمپ دەکرد تاوەکو فشارەکانی سەر کۆریای باکور رانەگرێت.
AM:11:19:01/10/2019