قادر عهزیز: پارتی پابهندی ڕێككهوتنهكان نابێت لهگهڵ یهكێتی
قادر عهزیز ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتمانی كوردستان قوباد تاڵهبانی به مهكتهبی سیاسی یهكێتی وتووه كه نیگهرانه لهوهی سهرۆكی حكومهت دهسهڵاتی وهك پێویست نهداوهتێ، دهشڵێت: یهك لیستی هێزه كوردستانیهكان مهرجی سهركهوتنی كورده لهم ههڵبژاردنهدا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەربارەی ئهوهی ئایا هۆکاری یەکلایی نەکردنەوە و دەست بەکارنەبونی کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک پەیوەندی هەیە بە کێشەی نێوان پارتی و یەکێتیەوە دەڵێت" یەکێتی کێشەی نیە، کەس کێشەی نیە تەنها پارتیە ڕێککەوتنەکان جێ بەجێ ناکات و هۆکاری دەست بەکارنەبوونی کاندیدی پارێزگاری کەرکوک تەنها پارتیە بەداخەوە ئەمە ئاماژەیەکی خراپە و بۆ خۆیان زیان دەکەن ئەگەر وابێت لەمەودوا هیچ متمانەیەک بە ڕێککەوتنەکان نامێنێت وە یەکێتیش دەبێت بڕیاری خۆی بدات ئهگهر پارتى پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبێت ، چونکە یەکێتی لەسەر بنەمای ئهو ڕێککەوتنانە بەشداری لەحکومەت کردووە نەک لەسەر بنەمای تر".
قادر عهزیز ئهوهشی وت"بۆ حکومەتی کوردستانیش تا ئێستا ئەو ڕێککەوتنە سیاسیەی هەیە پارتی وەک خۆی جێ بەجێی نەکردووە تا ئێستا دەسەڵاتی تەواوی نەداوە بە "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی حکومەت خەریکە چەندین یاریدەدەر بۆ خۆی دادەمەزرێنێت لەسەر حسابی یەکێتی و گۆڕان، بەڕاستی یەکێتی و گۆڕان نیگەرانن لەم هەڵسوکەوتە وە پێمان باشە بۆ ئەوە "میسداقیەته" لەنێوانماندا بمێنێت بۆ ئایندەش ئێمە پابەندی ڕێککەوتنەکان بین، ئهو ڕێککەوتنانەی حکومەتی لەسەر دامەزراوە، ئەو ڕێککەوتنەی پارێزگاری کەرکوک، پارتی پابەندی ڕێککەوتنەکان بێت، وە حەزدەکەم بزانی بەشداری یەکێتی لەحکومەت لەسەر بنەمای ئەم ڕێککەوتنانەیە".
وتیشی " ئێستا یەکێتی چاوەڕوانی دوابەڵێنی پارتیە لەمەسەلەی ڕێککەوتنەکان، ڕۆژی ڕابردوتر وتەبێژی یەکێتی لێدوانی دا دەڵێت" ئێمە بەجدی چاوەڕێین پارتی ڕێککەوتنەکان جێ بەجێ بکات خۆ ئەگەر هەر جێ بەجێی نەکرد ئەوا دیارە وەک دەڵێن" لکل حادث حدیث"."
ئەوەشی خستەڕوو "بەداخەوە یەک لەسیاسەتەکانی پارتی وایە سەرەتا هەتا ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکان دەکات هەموو نەرمونیانیەک دەنوێنێت، هەموو ئامادەکارییەک نیشان دەدات، بەڵام دوای ئەوەی ڕێککەوتنەکان دەکرێت و ئیشەکانی خۆی جێ بەجێ دەکرێت پابەندی ئەو ڕێککەوتنانە نابێت کە لەگەڵ لایەنەکانی کردووە واتە ئامادە ناىیت مافی بەرامبەرەکەی بدات ئەمە سیاسەتێکی خراپە، ئەمە بۆ "سومعەی" خۆیان خراپە ناىیت پارتی حیزبێکی سەرەکیە لەکوردستان بەم شێوەیە ڕەفتار لەگەڵ ڕێککەوتنەکاندا بکات. ئەگەر وا بڕوات جارێکی تر یەکێتی متمانە ناکاتەوە بەپارتی بۆ ڕێککەوتن".
لەبارەی ئەوەی ئایا قوباد تاڵەبانی بە مەکتەبی سیاسی یەكیتی وتووە نیگەرانە دەڵێت" بەڵێ، بەڵێ، پێی وتوین و نەیشاردۆتەوە کە تا ئێستا وەک پێویست دەسەڵاتەکانى نەدراوەتێ، "کاک قوباد" ئهمهی به بەمەکتەبی سیاسی وتووە و مەکتەبی سیاسی لەو بارەیەوە بڕیار دەدات وە بەڕاستی ئەمە ئاماژەیەکی خراپە، وە یەکێتی ناتوانێت تاسەر بێدەنگ بێت، ئەگەر خەڵکەکەی دەسەڵاتی نەبێت لەناو حکومەت کەواتە یەکێتی چی دەکات لەناو حکومەت؟."
ئاشکراشیکرد" بڕیارە لەهەفتەی داهاتوو پارتی و یەكیتی کۆببنەوە ئەم مەسەلانە یەکلایی بکەنەوە کە پارتی بۆچی پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت و لەسەر چ بنەمایەک ئەم ڕێککەوتنانە کراوە؟ ."
PM:05:50:01/10/2019