کەرکوک .. کچێکی ٦ ساڵە دەڕفێنرێت‌و سەردەبڕدرێت



لە گوندێكی شاری كەركوك، ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی تشرینی یەکەم، تەرمی كچێكی تەمەن شەش ساڵ بە سەربڕاوی دۆزرایەوە.

 

 
سەرچاوە ئەمنییەکانی کەرکوک بڵاویان کردەوە " لەگوندی (تۆبزاوا)ـی سەر بەناحیەی (یایچی) شاری کەرکوك، ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن شەش ساڵان بەناوی (سەمیرە سەڵاح حەسەن) ڕفێندرا".

 

 
ئەو سەرچاوە ئەمنییە باس لەوە دەکات دوای گەڕانێکی زۆر بەدوای كچەكەدا، ئەمشەو تەرمی كچەكە لەنزیك گوندی تۆپزاوا بەسەربڕاوی دۆزرایەوە
 


كەسوكارەكەی بە هێزە ئەمنییەکانیان راگەیاندووە "دوژمنایەتییان لەگەڵ هیچ كەسێكدا نیەو هۆكاری كوژرانی كچەكەیان نازانن، پۆلیسی كەركوكیش لێكۆڵینەوەی لە روداوەكە دەستپێكردوە."

 


AM:12:22:02/10/2019