ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی چەند پرسێک دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/١٠/٢٠١٩ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم  بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران  کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند پرسێک دەکرێت کە گرنگترینیان بریتین لە گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازێكی خوێندنی باڵا و قەرز و پابەندە داراییەكانی ئەستۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا جەخت لەسەر پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەكان لەلایەن فەرمانبەرانی حكوومەت و، گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ ئەنجامدەدرێت. 

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دانانی میكانیزمی پێویست بۆ زامنكردنی دەستەبەری كرێكاران و پێدانی پارەی بەشدارییەكانی كرێكاران، هەروەها  بابەتی قەرز و پابەندە داراییەكانی ئەستۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. 

 


AM:09:39:02/10/2019