وتەبێژی حكوومەتی ھەرێم هاوڵاتیان لە پێدانی مووچە دڵنیا دەكاتەوە



وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران کاری لەپێشینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و فەرمانبەران لە بەردەوامبوونی پێدانی مووچەکانیان دڵنیادەکەنەوە". 

ئەمرۆ چوارشەممە ٢/١٠/٢٠١٩ جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بەردەوامە و چاوەڕێی راپۆرتی لیژنە تەکنیکییەکانی نێوان هەردوولا دەکەن، هاوکات لە هەردوولاش نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە".

 وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: کە هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ناکات، بەڵکوو بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق، ئەگەر بڕیار بێت داهاتی نەوتەکە ڕادەست دەکات.

هاوکات جوتیارعادل لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە ڕایدەگەیەنێت: خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە سازش لەسەر مافەکانیان دەکەین و  مووچەکانیان لەكاتی خۆی دابەش دەكرێت، ھەموو ھەوڵ و كۆششمان ئەوەیە كە ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان زامن بكەین. 
 


PM:12:58:02/10/2019