شاسوار عەبدولواحید پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی بەغداو باشووری دەکات

سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید، پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکات و رایدەگەیەنێت" پێویستە خۆپیشاندانەكانی ناوەراست و باشوری عێراق بگەنە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە".

لە پەیامێکدا، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ رایگەیاند " ئەگەر ئێستا خەڵك رانەپەڕێت و ناڕەزایەتی دەرنەبڕێت و داوای مافی خۆی نەكات، ئەوا كەی دەیكات؟"

ناوبراو لەو پەیامەدا دەڵێت:
•    هەمو ئەو گوزەران خراپی هاوڵاتیان و دزینی سەروەتی وڵات لە لایەن بەرپرسان و ناعەدالەتی و نەبونی خزمەتگوزاری كە لە بەغداد و باشوری عێراق هاوڵاتییان باسی لێوە دەكەن، ئەوا لە هەرێمی كوردستان زۆر بەزیادەوە بونی هەیە.

•    لە هەرێمی كوردستان نەك ئەوانە هەن، بەڵكو موچەی فەرمانبەرانیش نادەن و هاوڵاتییان و كاسبكارانی ناو بازار لە دۆخێكی زۆر خراپدان.

•    گەنجانمان بێ كارن و تەنها لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا زیاد لە نیو ملیۆن گەنجی تەمەن ١٨ سال تا ٢٥ ساڵمان هەن كە بێكارن، وە نزیكەی ٢٠٠ هەزار گەنجی دەرچوی زانكۆ و پەیمانگاكان بێ كارن و دانەمەزراون و نازانن داهاتویان بە كوێ دەگات.

•    ژنان و كچانمان بێ كارن و لە ماڵەوە فەرامۆش كراون و هیچ هەلێكی كار یان ستراتیژێك نییە بۆ خزمەتی ژنان.

•    كوردستان بێ ساحیبە و ئەوەی هەیە ئەوەیە كە هەر بەرپرسە و دەستی گرتوە بەسەر بازرگانی و بزنسێكدا و قوتی میلەتیان گرتوە و خەری خۆیان و مناڵەكانیانن دەوڵەمەندیان كەن.
•    سلێمانی و هەولێر و دهۆك و هەڵەبجە بێ ساحیبن و سەركردەی دڵسۆزیان نییە و كەسیش نازانیت كێ لە خەمی ئەم شارانە و هاولاتیانی ئەم شارانەن.
•    كەركوك نەك وێران كراوە و بە جێهێڵدراوە، بەلكو ئێیستاش دوو حیزنی دەسەلاتدار تەنها لە خەمی نەوتی كەركوكن و بیر لەوە دەكەنەوە كە چۆن بای حەسەن و هاڤانایان دێتەوە دەستتا نەوتەكەی بەرن. نەك بیر لەوە بكەنەوە كە چۆن خەلكی كەركوك دڵخۆش بكەن.

•    چەند بنەماڵەیەكی سیاسی فەرمانڕەوا، تەنها ئەوە ماوە بینە ناو ماڵی هاولاتییان و ناومالەكانیان بدزن، دەنا هیچ نەماوە نەیكەن.
•    ئایا ئەگەر ئێستا خەلك رانەپەڕێت و نارەزایەتی دەرنەبڕێت و داوای مافی خۆی نەكات، ئەوا كەی دەیكات؟

•    من بەش بە حالی خۆم لەگەڵتانم ، وە ئامادەم خۆم لەگەلتان بێمە سەر شەقام و داوای مافی خەلكی بەشخوراوی وڵاتەكەمان بكەین.
•    دەبێت هەمومان پێكەوە باوەڕمان بە خۆمان هەبێت و باوەڕمان بە یەكتر هەبیت و پێكەوە دەست و پشتی یەك بگرین.

•    دەبێت مامۆستا و كاسبكار، فەرمانبەر و دانەمزراو، چینی هەژار و مام ناوەند، رۆشنبیر و هاوڵاتی ئاسایی، هەموو پێكەوە پشتی یەك بگرن و پێكەوە هەمومان بێینە سەر شەقام.

•    پارتی و یەكێتی پێیان وایە میلەت هیج ناكەن و خەلك نارەزایی دەرنابڕێت. بەلام تەنها چونمان بۆ سەر شەقامەكان و دانیشتنمان لەسەر جادە، پەیامێكی زۆر رونە بۆ دەسەڵات و گۆڕانكاری گەورە بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

•    منداڵەكانمان سبەی لێنان دەپرسن كە ئاخۆ چینان كردوە بۆ ئەوەی داهاتوی ئەوان خۆش بكەین؟ ئاخۆ هەلوێستمان چی بووە لە ئاست ئەوم هەموو زوڵمەی دو حیزبی فەرمانڕەوا؟

 


PM:08:44:02/10/2019