سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆبوونەوەیەکی نا ئاساییان ئەنجامدا

 پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی باشوور، کۆبوونەوەی نائاسایی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقی سەپاند.

 

وەزارەتی بەرگری عێراقیش لە راگەیەندراوێكیدا، هاتووە" نەجاح شممەری وەزیری بەرگری فەرمانی دەرکردووە سەرجەم یەكەكانی سوپا بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیەکی باڵاوە".

 
وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە ئامانج لە فەرمانەكە "پاراستنی سەروەری دەوڵەت، پاراستنی دامەزراوە حكومییەكان، ئامانجە ژیارییەكان و سەرجەم باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسیەكانە".

 
هاوكات وەزیری بەرگری جەختیشیكردەوە لە گرنگیی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.

 


PM:11:28:02/10/2019