د.موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد ، خۆپیشاندانه‌كانی عێراق كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی نێوان شاندی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت.
د.موسه‌نا ئه‌مین، له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ، رایگه‌یاند " ئه‌گه‌ر ئه‌م جوڵانه‌وانه به‌رده‌وام بن و ده‌سكه‌وتیان هه‌بێت و زۆربهێنن بۆ حكومه‌ت ، دوور نیه كه خه‌ڵكی كوردستانیش ئیلهامی لێوه‌ربگرن و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان " ، له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد " له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ژینگه و دۆخی كوردستان جیاوازه له ته‌واوی شوێنه‌كانی تری عیراق " .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و فراكسیۆنی یه‌كگرتوو دەشڵێت " من ناڵێم حاڵه‌تی كوردستان باشه یا چیه ، به‌ڵام حاڵه‌تی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق زۆر زۆر خراپه له‌باری خزمه‌تگوزاری و نه‌بونی ده‌رفه‌تی كار و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌ژاری و به‌سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كان حاڵیان زۆر له‌كوردستان خراپتره ، بۆیه بێگومان زۆر شت هه‌یه له‌كوردستان باشتره له‌ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق".
له باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی به‌غدا و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی ئیتحادی و حكومه‌تی هه‌رێم ، د.موسنا ئه‌مین رایگه‌یاند :" بێگومان ئه‌م خۆپیشاندانانه دۆخی سیاسی له‌عیراق ئیفلیج ده‌كه‌ن ، ئایا حكومه‌ت ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه یا نا؟ له‌حاڵی بونی بێگومان شته‌كان به ئاراسته‌یه‌كی تردا ده‌ڕۆن ، له‌حاڵه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ش هه‌ر كاریگه‌ری به‌جێ ده‌هێڵێت.