داوا لە كۆمپانیاكانی مۆبایل دەكرێت هێڵەكانی تەلەفۆن ڕاگرن

پاش ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە ناوەڕاست و باشوری عێراق ئەگەر هەیە هێڵەكانی پەیوەندی تەلەفۆنی و مۆبایلیش ڕابگیرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند "حكومەتی عێراق هەرسێ كۆمپانیای ئاسیا و كۆڕەك و زەینی ئاگادار كردۆتەوە كە ئامادەبن بۆ دۆخی نەخوازراو و لەكاتی پێویستدا دەبێت هێڵەكانی تەلەفۆن لە باشور و ناوەڕاستی عێراق ڕابگرن".

ئەو ئاگاداركردنەوەیە لەكاتێكدایە گرژی و ئاڵۆزیەكانی خۆپیشاندانەكانی عێراق زیاتر بووە و بەهۆیەوە 12 كەس كوژرا و زیاتر لە 600 كەس بریندارن و هێڵەكانی ئینتەرنێتیش لە بەیانی ئەمڕۆوە ڕاگیراون و هاتوچۆش قەدەغە كراوە.



PM:01:48:03/10/2019