میدیاکانی ئێران: هەوڵی کوشتنی قاسم سولەیمانی دراوە

ئاژانسی فارسی نیمچە فەرمی ئێران دەڵێت دەزگای هەواڵگری پاسداران توانیویەتی هەوڵێک پـوچەڵ بکاتەوە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران.

ئاژانسەکە لە زاری حوسەین تائب سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری پاسدارانەوە بڵاویکردەوە کە دەزگای عبری و عەرەبی لە ناو ئێران هەوڵی کوشتنی قاسم سولەیمانیـیان داوە.

نابراو دەڵێت پـلانەکە بە ساڵان کاری بۆ کرابوو و 3 کەس هەوڵی ئەنجامدانیان دابوو، ئەویش لە ڕێگەی کڕینی موڵکێک لە پاڵ حوسەینیەی باوکی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمان، دەشڵێت: بە نیازبوون لە دەوری 350 هەتا 500 کیلۆگرام تەقەمەنی بە ڕێگەی لێدانی تونێلێکەوە بۆ ژێر حوسەینیـیەکە بەرن و لە ڕۆژی نۆ یان دەی مانگی موحەرەم کە ساڵانە قاسم سولەیمانی لەو دوو ڕۆژە دەچێت بۆ حوسەینیـیەکە بیتەقێننەوە.

هاوکات هیچ لایەکی دیکە ئەم لێدوانەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری پاسدارانی پشتڕاست نەکردووەتەوە.


PM:05:09:03/10/2019