مەحمود سەنگاوی: مەسعود بارزانی هەرکارێکی خراپیش بکات سەرکردەیەکی کوردە
له یهكهمین لێدوانی دوای ئەوەی رێگری لێكرا بچێته ههولێر مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدهگهیهنێت "مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی هەرکارێکی خراپیش بکات سەرکردەیەکی کوردە".
مەحمود سەنگاوی له گرتە ڤیدیۆییەکدا كه لهتۆره كۆمهڵایهتیهكان بڵاوكراوهتهوه و یەکەم لێدوانیەتی دوای رێگری لێكردنی لە بازگەی سماقۆڵی كه بچێتە هەولێر، رایگەیاند، لەو رۆژەدا زۆر لەسەرخۆ بووە و هەرکەسێکی تر بوایە دوور نەبوو شەڕی ناوخۆ دروستبوایە و ئۆباڵی شەڕێکی لەو جۆرەش لە ئەستۆی مەسعود بارزانی دەبوو.
مەحمود سەنگاوی کە رێگری کردنەکەی بۆ رەخنەکانی پێشتری خۆی لە بارزانی دەگێڕێتەوە، رایگەیاند، دوو رۆژ بەر لەوەی رێگری لێبکرێت، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، داوای لە مەسعود بارزانی کردوە، وەک پیاوێکی گەورە کێشەکانی هەرێم و ناوچەکە چارەسەربکات، بەڵام بارزانی لە وەڵامدا وتبووی، کە پیاوێکی بچوکە و پیاوی بچوک کاری گەورەی پێناکرێت، وهك ئاماژهیهك بۆ قسهیهكی پێشوتری من كه لهبیری نهكردبوو.
مەحمود سەنگاوی ئاماژەی بەوە کردووە، کە پارتی پابەندی ئەو رێککەوتنە نەبووە کە لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت واژۆی کردووە.
PM:05:37:03/10/2019