لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە لە بەغدا روونکردنەوە دەدرێت



لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی  هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، بەرێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراق دڵنیای دەدات.

 
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە" خۆپیشاندانەكانی عێراق كاریگەری لەسەر مووچە نابێت و هیچ مەترسییەک لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە نییە و خۆپیشاندانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی عێراق کاریگەری لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران دروست ناکات".

 

ئەو بەرپرسەی بانک بۆ ماڵپەڕی" باسی "روونكردەوە، بەردەوام پارەی پێوستیان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی هەیە، وتیشی" مانگانە وەزارەتی دارایی عێراق، لە 15 بۆ 21ی مانگ فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەنێرن، ئێمەش پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەینە وەزارەتی دارایی هەرێم".

 
لە کاتێکدا چەند رۆژێكە خۆپیشاندان بەغدا و زۆرێك لە پارێزگاكانی عێراقی گرتووەتەوە، كە بە دەیان کەس كوژراون و سەدان کەسیش برینداربوون.، خەڵکی هەرێم مەترسی هەیەو ئەو ٤٥٤ ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت ببڕدرێت.

 


PM:09:52:03/10/2019