سیستانی داوا لە سێ سەرۆکایەتییەکە دەکات کێشەکان چارەسەر بکەن

ئەمڕۆ لە وتاری هەینیدا کە لە کەربەلا خوێندرایەوە عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکان داوا لە سێ سەرۆکایەتییەکە دەکات کە کێشەکان چارەسەر بکەن. 

هەروەها لە وتارەکەدا کە لەلایەن نوێنەری سیستانیەوە خوێندرایەوە داواکراوە کە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بەدەم کێشەکانەوە بچن و کێشەکان چارەسەر بکەن و حکومەتیش خزمەتگوزارییەکان زیاتر بکات.

 

هەر لە وتارەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، کە خۆپیشاندەران گورزی گەورەیان بەرکەوتووە. 

 

ئەم وتارەی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە عەلی سیستانی دەیەوێت کێشەکان لە ڕێگەی سێ سەرۆکایەتییەکەوە چارەسەر بکات و هیچ ئاماژەیەکی تێدا نییە بۆ پاڵپشتی کردنی خۆپیشاندەران. 

 


PM:01:14:04/10/2019