سەڵاحەدین بەهائەدین: ئەو ئاڵۆزیانەی كە لە عێراقدا ڕوودەدەن كاریگەری لەسەر هەرێمیش دەبێت

لەمیانەی كۆبونەوەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ ڕێكخستنەكانی ئەو حزبە ڕایگەیاند: ئەو ئاڵۆزیانەی كە لە عێراقدا ڕوودەدەن تاوەكو ئێستا كۆتایەكەی نا ڕوونەو كاریگەری لەسەر هەرێمیش دەبێت، چونكە حكومەتی هەرێم موچەی لە بەغداوە بۆ دێت، ئەگەر بێت و دۆخەكە لەدەست دەربچێت ئەوا مەترسی لەسەر موچەی هەرێم دەبێت.

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وتیشی: بەداخەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە عێراق و هەرێمی كوردستان نزیكن لە هاوكێشە سیاسیەكانی، ڕەوشەكە چاوەڕوانی خراپتری لیدەكرێت، وە وڵاتە دەستڕۆیشتوەكان لە ناوچەكە بەپێی بەرژەوەندی خۆیان كاریان كردووە، كاریگەری ئەو خۆپیشاندانە لەسەر ئەو بەرژەوەندیانە دەبێت.

سەبارەت بە كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتی: ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرە بەردەوامی هەیە، هیوامان وایە كۆنگرە ببێتە خاڵی سەرەكی پێكەوە ژیان و گەشانەوەی زیاتری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بەجدی كار لەسەر خاڵە بەهێزەكان و خاڵە لاوازەكان دەكەین بە برایەتی و پێكەوە گونجان یەكگرتوو جوانتر دەكەین.


PM:02:21:04/10/2019