سەدر داوای لە ئەندامانی کوتلەکەی کرد ئەندامێتیان لە پەرلەمان هەڵپەسێرن
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی کوتلەکەی کرد و داوای‌کرد ئەندامێتیان لە پەرلەمان هەڵپەسێرن.
لە پەیامەکەی موقتەدا سەدر ئەوە خراوەتەڕوو کە پەرلەمانتارانی کوتلەکەی کە گەورەترین کوتلە پەرلەمانیە ئەندامێتیان لە پەرلەمان هەڵدەپەسێرن تا ئەو کاتەی حکومەتی عێراق بەرنامەیەکی ڕون و ئاشکرای دەبێت بۆ چاکسازی و خزمەتی هاوڵاتیان.
ئەو پەیامەی سەدر دوای ئەوەدێت ئەمڕۆ نوێنەری سیستانی لە وتاری هەینیدا کە لە کەربەلا خوێندیەوە پەیامی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکانی ڕاگەیاند کە تیایدا داوا لە سێ سەرۆکایەتییەکە کرد کە کێشەکان چارەسەر بکەن.
پێشتریش عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد ده‌سه‌ڵاتی گۆڕانكاری پێ بده‌ن و دوور له پشكپشكێنه‌ی سیاسیی بتوانێت گۆڕانكاری بكات و وتیشی: چاره‌سه‌ری سیحریی له ئارادا نییه بۆ كێشه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی و خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك ده‌ربچێت و هه‌ر خێزانێكی هه‌ژار مووچه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پێ بدرێت.
ئەگەرچی هێزە ئەمنییەکان ئامادەکارییان کردووە و قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا دیارنیە کە ئاخۆ ئەو دۆخە ئەمنیە و پەیامەکەی سیستانی و عادل عەبدولمەهدی دۆخەکە هێوەر دەکاتەوە یان لەپاش نیوەڕۆوە خۆپیشاندان دەست پێدەکاتەوە.
PM:03:07:04/10/2019