خانەقین...داعش هێرشیکردە سەر هێزەكانی پاسەوانی سنوری عیراقی

شەوی رابردوو لە خانەقین داعش هێرشیکردە سەر هێزەكانی پاسەوانی سنوری عیراقی و کوژراو و  برینداری لێكەوتەوە.

ژمارەیەک چەكداری نەناسراو درەنگانێكی شەوی رابردوو هێرشیانكردە سەر بارەگای لیوای هەشتی پاسەوانی سنوری هێزەكانی عێراق لە نزیك كۆلێژی خانەقین و بەو هۆیەوە پۆلیسێك بەناوی رزگار عەبدوڵا كە كوردە و خەڵكی خانەقینە کوژراو و دوو پولیسی تریش برینداربوون.

هاوكات بەگوێرەی زانیاریەکان بەیانی ئەمرۆش هێزیكی زۆری حەشدی شەعبی لە شوێنی رووداوەكە بڵاوەیپێكراوە.

لە هەفتەی ڕابردووەوە ئەمە بۆ جاری دووەمە هێرش دەكرێتە سەر هێزەكانی پاسەوانی سنوور و هەفتەی پێشووش هێرشكرایە سەر فەوجی یەكی پاسەوانی سنوور لە نزیك گوندی مێخاس و بەو هۆیەوە سێ هاوڵاتی خەڵكی گوندەكە شەهیدكران.


PM:04:29:04/10/2019