یانەی ریاڵ مەدرید دووبارە مارسێلۆی توشی پێکان بووەوە


یانەی ریاڵ مەدرید جارێكی تر مارسێلۆ لە دەست دەداتەوەو ئەمڕۆ دووبارە پێکانی ئەو یاریزانەی باڵی چەپی راگەیاند.
ریاڵ مەدرید راگەیاندووە مارسێلۆ لە رانیدا توشی پێکان بووەو رۆژنامەکانیش رایدەگەیەنن ئەو یاریزانە پێکانەکەی قورس نیەو تەنها ١٥ رۆژ دووردەکەوێتەوە.
لە هەمان شوێنی مارسێلۆ، مێندی فرەنسیش پێکانی هەیەو سبەی هەردوو یاریزانە ناتوانن ئامادەی یاریەکەی گرانادا ببن لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا.
بێجگە لە مارسێلۆ، کۆرتواش بەشداری لە یاریەکە ناکات.


PM:06:00:04/10/2019