سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵدەبژێردرێت

بڕیارە سبەی شەممە ڕێکەوتی ٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ جوڵانەوەی نەوەی نوێ گۆنگرەی گشتی خۆی ببەستێت بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی جوڵانەوەکەش هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی جوڵانەوەکە دەکرێت.  

ڕاگەیەندراوی جوڵانەوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە هاتووە "بە پشت بەستن بە کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەرواری ٢٠١٩/٦/١٧ و بڕیاری ئەنجومەنی باڵا کە کۆنگرەی حیزب ببەسترێت لە ماوەی شەش مانگدا و سەرۆکی جوڵانەوەکەی سەرپشک کردووە بۆ دیاریکردنی کاتی بەستنی کۆنگرەکە، بۆیە جوڵانەوەکە بڕیاریدا رۆژی شەممە ٢٠١٩/١٠/٥ کۆنگرەی گشتیی یەکەمی جوڵانەوەکە ببەسترێت (پاش بەستنی یەکەم کۆنگرەی دامەزراندن لە مێژووی ٢٠١٨/١/٥)".


ئەوەش خراوەتەڕوو "هەروەها لەم کۆنگرەیەدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی جوڵانەوەکە دەکرێت لەگەڵ تاوتوێکردن و بریاڕدان لەسەر چەند بابەتێکی تر".

  
جووڵانەوەی نەوەی نوێ حیزبێکی سیاسییە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە دامەزراوە، لە ٢٩ی ١ی ٢٠١٨ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ھاوپەیمانێتی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و کوردستان ڕاگەیاند، لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ساڵی ٢٠١٨، نەوەی نوێ توانی ٤ کورسی بەدەست بھێنێت، هەروەها لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان توانی ٨ کورسی بەدەست بهێنێت. 



PM:07:16:04/10/2019