سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەست بکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی موچەخۆران و فەمانبەرانی هەرێمی کودستان.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کەدەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و سەرەتا مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگه دابەشدەکرێت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان ڕۆژی دووشەممە موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
دواتر و لە ڕۆژی سێشەممەدا موچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دابەش دەکرێت.
PM:07:42:04/10/2019