گرنگترین تایبەتمەندیەکانی گوێز بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان
داری گوێز دارێکی جوانەو ھەندێ جار درێژایی دەگاتە ٢٠ مەتر، لە ناو گوێزدا مادەکانی وەک پرۆتین و ڤیتامین و شەکر و چەوری ھەیە. رێژەی بوونی مادەی فوسفۆر کە مادەیەکی گرنگی خواردنە، لە ناو گوێز ، وەک رێژەی فسفۆرە لە ماسی و برنج و ھێلکە. گەڵاو و پێستی گوێز خوێن پاڵاوتە دەکات.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی گوێز بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان
بۆ چارەسەری نەخۆشی باکردنی گەدە و لەنێوبردنی کرمی گەدە.
بۆ لە نێوبردنی ماندوویی، ٥٠ گرام گەڵای گوێز لە لیترێک ئاودا بوکڵێنن و لە کاتی حەمامکردندا لەو ئاوکەڵکوەرگرن.
ئەو کەسانەی نەخۆشی کەم خوێنییان ھەیە پێستی سەوزی گوێز لەگەڵ ئاودا بوکڵێنن و پاش خواردنی چێشت رۆژانە پەرداخێک بخۆن.
کاتی زک ئێشە، گوێز بخۆن.
مورەبای گوێز لەگەڵ ھەنگوێن بۆ ئەو کەسانە کە کێشی لەشیان ناسروشتیە، بۆ بەھێزکردنی لەش و ماسولکەکانیان بیخۆن.
خواردنی گوێز لەگەڵ مەوز و ھەنجیر کاریگەرە لەسەر بەھێزبوونی مێشک.
زیانەکانی گوێز
کەسانی قەڵەو نابێ بیخۆن چونکوو رێژەی مادەی چەوری تێیدا زۆرە. رۆژانە تەنیا ٥ گوێز بخۆن چونکە خواردنی زۆری گوێز کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.
AM:12:10:05/10/2019