بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری ئێران دەهەژێنێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی تشرینی دووەم بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری ئێرانی هەژاند.

 

 
میدیا ئێرانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بوومەلەرزەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەردوو شاری مازندەران و گولستان روویانداوە، هێزەکەی بە پێوەری رێختەر ٤،١ پلە بووە. 

 

 
ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن سەنتەری بوومەلەرزەکە لە نۆ کیلۆمەتریی "نەوکەندە" 12 کیلۆمەتریی "بەندەر گەز" و 14 کیلۆمەتریی "گەلوگا" (دەروازە) لە پارێزگای مازندەران بووە.


 


لەبارەی زیانە مادی و گیانییەکانی هیچ هەواڵ و زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

 


AM:09:31:05/10/2019