کێشەیەکی سیستمی ئەندرۆید ئەگەری ھاککردنی بۆ ئەم مۆبایلانە دروست کردووە



بەپێی ڕاپۆرتێکی سی-نێت، تیمی گووگڵ پێنج شەممە ڕایانگەیاند کە کێشەیەکیان لە سیستمی ئەندرۆید دۆزیوەتەوە کە ڕێگە بە ھاکەران دەدات دەست بەسەر ھەندێک مۆبایلی گالاکسی و پیکسڵ بگرن. 


کێشەکە لە کۆدی نەرمامێری ئەندرۆید دایە کە وا لە ھاکەران دەکات بتوانن ئیستیغلالی کێشەکە بکەن و دەست بەسەر مۆبایلی خەڵکیدا بگرن، بەڵام بۆ ئەوەی لەم ھەوڵەدا سەرکەوتوو بن، ئەوا پێویستە بە شێوەیەک کردەوەیەک بە بەکارھێنەری مۆبایلەکە ئەنجام بدەن، وەک داگرتنی پەڕگەیەک. 
کێشەکە گووگڵ کرۆمیشی گرتۆتەوە و ھاکەران دەتوانن بۆ ھێرشی سەر وێب بەکاری بھێنن. گووگڵ ھۆشداری دا کە بەکارھێنەران بە ئاگادارییەوە پەڕگەی سەر ئینتەرنێت دابگرن.


پێڕستی ئەو مۆبایلانەی کە ئەم کێشەیە دەیانگرێتەوە:
١. پیکسڵ ٢ 
٢. ھواوی پی-٢٠
٣. زیۆمی رێدمی ٥-ئەی
٤. زیۆمی رێدمی نۆت ٥
٥. زیۆمی ئەی ١
٦. ئۆپۆ ئەی ٣
٧. مۆتۆ زی ٣
٨. ئۆریۆ ئێڵ جی
٩. سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٧-٨-٩


کێشەکە بە گەورە ناسراوە و ڕەنگە سەکۆی زیاتریش بگرێتەوە.
 


AM:09:48:05/10/2019