خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێکردەوە
بەپێی زانیارییەکان جارێكی تر خۆپیشاندان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ستی پێكرده‌وه.
ئه‌حمه‌د جبوری په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عیراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگەیاند" له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق، حه‌لبوسی داوای لێكردوون كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بهێنن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه و داوایان لێكردووه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه".
له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ ئه‌نجام جارێكی تر هاوڵاتیان له شه‌قامی فه‌له‌ستین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرده‌وه.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەرۆژی سێشەممەی رابردوو ١ی تشرینی ٢٠١٩ەوە، خۆپیشاندان و نارەزایی دەربرین لە شارەكانی بەغدا، بەسرە، واست و نەجەف و چەند ناوچەیەكی دیكە بەڕێوەچوو.
بەپێی نوێترین ئاماری كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان تا ئێستا گەیشتوەتە ١٠٠ کوژراو و چوار هەزار بریندار، تا ئێستاش ٥٥٥ خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە.
PM:04:38:05/10/2019