گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان نەوید زەردی باری تەندروستی تێکچووە و بەهۆی ئازارێکی زۆر لە ڕیخۆڵەی کۆنسێرتی سبەی یەکشەممەی لەلەندەن دواخست.
نەوید زەردی لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" ڕایگەیاند" بۆ یەکەمین جار لەم چەند ساڵەی کاردەکەم دەبێ خەبەرێکی لەوبابەتەتان پێ بڵێم کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە باری تەندروستیم تەواو نەبوو سەردانی نەخۆشخانەیەکم کرد لەلەندەن، بەهۆی ئەوەوە کە ناتوانم لە نەخۆشخانە دەرچم و بەوهۆیەوە کۆنسێرتەکەی سبەی یەکشممەمان دواخست بۆ ڕۆژی ٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩".
نه‌وید زه‌ردی خه‌ڵكی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی ٢٠٠٤ەوە ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه و له ئێستادا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.