لاهوری شێخ جەنگی پیرۆزبایی لە شاسوار عبدولواحید دەکات
لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکات.
ئەمشەو شەممە لاهور شێخ جەنگی، لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" پیرۆزبایی له شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ و ئه‌ندامانی تری كۆنگره‌ی گشتی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌م، هانیان ده‌ده‌م بۆ داڕشتنی بناغه‌ی یه‌كڕیزی نیشتمانیی، به‌تایبه‌ت بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و به‌شداری و شه‌راكه‌تی هێزه‌كانمان له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی هاوبه‌شدا له‌م ناوچه‌یه".
پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەشاری سلێمانی یەکەمین کۆنگرەی گشتی لەدوای دامەزراندنی بەست و سەرلەنوێ شاسوار عەبدولواحید دامەرزێنەری ئەو حیزبە، بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە.
PM:07:25:05/10/2019