" ئێران قەناس دەگرێتە خۆپیشاندەران "



پەرلەمانتار و سیاسی ناسراوی عێراق، فایەق شێخ عەلی دەڵێت" ئێرانییەکان بە چەکی قەناسە خۆپیشاندەران دەکەنە ئامانج".

 
فایەق شێخ عەلی پەرلەمانتار، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە پۆستێکدا دەڵێت" لای کەس شاراوە نەماوە ئێران بە چەکی قەناس هێرشدەکاتە سەر خۆپیشاندەران، ئەمەش بەئاشکرا ئیمامی جومعەی تاران رایگەیاند: خۆپیشاندەران بکوژن کە نۆکەرانی ئەمەریکان".

 
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران تێکەڵبوون و هیچ کێشەیەکیان نییە، بەڵام قەناس بە دەستەکان کە لە بینا بەرزەکان جێگیربوون، ئەوانن کە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بەیەکەوە دەکەنە ئامانج".

 
خۆپیشاندەران و میدیاکان چەند رۆژێکە باس لەوە دەکەن کە هێزێکی تایبەت بە چەکی قەناس خۆپیشاندەرانیان لە بەغداو شارەکانی باشووری کردۆتە ئامانج، ژمارەیەکی بەرچاو لە کوژراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەناس بەدەستانە.

 

 


PM:08:11:05/10/2019