راهێنەری هەولێر لە پۆستەکەی لابرا

ئەمرۆ دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بەمەبەستی تاوتیۆکردنی چەند بابەتێکی گرنگ.
دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ راھێنەر ئەکرەم ئەحمەد سەلمان بەرەزامەندی ھەردوو لا ئەکرەم سەلمان راھێنەرایەتی تیپەکەی جێھێشت.
ولەم کۆبوونەوەیە رەزامەندی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی یاریدەدەری راھێنەر حەیدەر مەحمود درا.
وا بریارە لە چەند رۆژی داھاتوودا راھێنەری نوێ دەستنیشانبکرێت.

هەولێر لە سێ یاریدا لە خولی عێراقی نەیتوانیوە هیچ بردنەوەیەک تۆماربکات.

راگەیاندنی یانەی هەولێر



PM:09:00:05/10/2019