بەرشەلۆنە دوو یاریزانی بەتوانای بۆ گەڕایەوە


پێش یارییە گرنگەکەی سبەی دژی یانەی سیڤییا لە گەری هەشتەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە دوو لە باشترین یاریزانەکانی بۆ دەگەڕێتەوەو هەردو یاریزان ئامادەن بەشداری ئەو یارییە گرنگە بکەن.

ئەمڕۆ پزیشکەکانی یانەی بەرشەلۆنە، ئۆکەی بۆ هەردو یاریزان، ئانسۆ فاتی هێرشبەر و جۆردێ ئەلبای بەرگریکاری چەپ دەکەن و هەردو یاریزان رۆژی یەکشەممە دەتوانن دژی سیڤییا یاری بکەن.
بەرشەلۆنە رۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە ئەرکێکی قورسدا لە کامپ نۆ میوانداری یانەی سیڤییا دەکات و لەئەگەری شکستهێنان یان یەکسانبوونی ئەوا زیاتر لە ریاڵ مەدرید دوادەکەوێت.
 


PM:10:23:05/10/2019