دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەستی پێکرد



سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئەمڕۆ یەک شەممە دابەشکردنی موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵ دەستپێدەکات و مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان ڕۆژی دووشەممە مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت. 

دواتر و لە ڕۆژی سێشەممەدا مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دابەش دەکرێت. 
 


AM:09:29:06/10/2019