عێراق ژمارەیەک ڕێگەی نێوان هەولێر و کەرکوکی داخست




ئەمڕۆ یەک شەممە ٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ حکومەتی عێراق زۆربەی ڕێگاکانی کەرکوک و هەولێری داخست هاوکات جێگری فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند" هێزە عێراقییەکان لە پردێ ژمارەیەک ڕێگەی لاوەکییان داخستووە و لەشوێنیان ڕەبییەیان لێداوە".

حاجی محەمەد ڕێگر، جێگری فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی هێزی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت: ڕێگای چەمە زەردەیە، لە پردێوە بەرەو لای دوبز دادەخرێت و ڕەبییەی لەشوێنەکە داوە، هەروەها ئەو ڕێگەیەشی جوتیایارەکان لە شارۆچکەی پردێوە لێوەی دەچنە سەر دەغڵ و دانەکانیان داخراوە.

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: هۆکاری جموجۆڵەکانی هێزە عێراقییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە زانیاری هەڵەیان پێدراوە سەبارەت بەوەی کە هێزی پێشمەرگە نیازی بووەهێرش بکاتە سەر شاری کەرکوک، کە ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەوە هەرگیز ڕوونادات. 

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کەرکوک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایدەگەیەنێت: پۆلیسی کەرکوک لە یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکانەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە و ژمارەیەک دەستگیرکراو کە لە چوارشەممەی ڕابردووەوە دەستگیرکراون تاکو ئێستا ئازاد نەکراون. 
 


PM:12:09:06/10/2019