لەسەر لابردنی وێنەیەکی مام جەلال ڕوونکردنەوە دەدرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی لابردنی وێنەی مام جەلال لە سەرای سلێمانی رونكردنەوە دەدات و ڕایگەیاندووە "بەپێویستی نازانین لە ھەموو كۆچەو كۆلانێك وێنەی سەرۆك مام جەلال ھەڵبواسرێت".

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: وێنەیەكی مام جەلال لادەبرێت دوای ئەوەی لەلایەن دامەزراوەیەكی كەرتی تایبەتەوە وێنەیەكی لە بەردەركی سەرای شاری سلێمانی بەبێ پرس و راوێژ لەگەڵ حكومەتی خۆجێی سلێمانی ھەڵدەواسرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: ھۆكاری لابردنی وێنەكە تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە مام جەلال لەسەر ئاستی دونیاو عێراق و ناوچەكە خاوەنی پێگەیەكی گەورەیەو لەناو دڵ و دەرونی ھەموو گەلی كوردو عێراق و گەلانی ناوچەكەدایە و بەپێویستی نازانین لە ھەموو كۆچەو كۆلانێك وێنەی مام جەلال ھەڵبواسرێت.


 


PM:01:50:06/10/2019