پارێزگاری بەغدا دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە

فەلاح جەزائیری، پارێزگاری بەغدا دەستلەكاركێشانەی پێشكەشی ئەنجومەنی پارێزگا كرد و دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەند كرا

میدیای فەرمی حكومەتی عێراق بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بە كۆی دەنگ فەلاح جەزائیری، لە پۆستی پارێزگار دوورخستووەتەوە و پۆ پڕكردنەوەی پۆستەكەش دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ماوەی پێنج رۆژ كردەوە.

پێش دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان بە یەك هەفتە پارێزگاری بەغدا، داوای دەستلەكاركێشانەوەی كردبوو ئەمڕۆ دەنگ لەسەر داواكەی درا.

دەستلەكاركێشانەوەی ناوبراو لەكاتێكدایە لە سێ شەممەی رابردوو خۆپیشاندانەكانی عێراق بەهۆی كەمی خزمەتگوزاریی و گەندەڵی دەستیپێكرد، بەهۆیەوە 100 كەس كوژراون و نزیكەی چوار هەزاری دیكە بریندار بوون.

 


PM:02:39:06/10/2019