کاکەمین نەجار: نیگەرانیەکان لەگەڵ یەکێتی چارەسەر دەکەین
كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه حیزبه‌كه‌ی پابه‌نده به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، دەشڵێت "پابەندین بە پێدانی ده‌سه‌ڵات به قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات به‌پێی یاسا".
كاكه‌مین نه‌جار بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە " ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پارێزگاری كه‌ركوك به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت پارێزگار ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت ئه‌نجومه‌نیش به‌ته‌نها كوردی تێدا نیه به‌ڵكو توركمان و عه‌ره‌بی تێدایه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌و ڕوه‌وه، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگی له‌سه‌ر بدات و به‌غداد-یش په‌سه‌ندی بكات ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هیچ كێشه‌مان نیه و ڕێككهوتوین به‌ڵام ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌نجومه‌ن كه ده‌نگی له‌سه‌ر بدات و به‌غداد په‌سه‌ندی بكات ئه‌گه‌رنا كێشه نه‌ماوه له‌دانانی پارێزگاره‌كه".
پێشتر قادر عه‌زیز ڕاگه‌یاندبوو" بەداخەوە یەک لەسیاسەتەکانی پارتی ئەوەیە سەرەتا هەتا ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکان دەکات هەموو نەرمونیانیەک دەنوێنێت، هەموو ئامادەکارییەک نیشان دەدات، بەڵام دوای ئەوەی ڕێککەوتنەکان دەکرێت و ئیشەکانی خۆی جێ بەجێ دەکرێت پابەندی ئەو ڕێککەوتنانە نابێت کە لەگەڵ لایەنەکانی کردووە".
به‌ڵام كاكه‌مین نه‌جار ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر بڕواننه مێژوو پارتی هه‌میشه پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتنانه بووه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كردویه‌تی ئێستاش پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردویه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها ئیشه ئیداریهكهیه كه لای ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه كه‌ده‌ست بكات به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن، ئه‌گه‌رنا ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ په‌شیمان نه‌بوینه‌ته‌وه و به‌رده‌وامین لهڕێككهوتنهكان".
دەشڵێت "ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه به‌پێی یاسا كاك قوباد وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌یه‌تی هیچ ڕێگریه‌ك نیه بۆ ئه‌نجامدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌پێچه‌وانه‌وه هاوكاری ته‌واویشی ده‌كه‌ین به‌ڵام به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه".
ده‌رباره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی قادر عه‌زیز كه قوباد تاڵه‌بانی نیگه‌رانی خۆی گه‌یاندۆته مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێ‌نادرێت وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، وتی" هیچ ڕێگریه‌ك له كاك قوباد و وه‌زیره‌كان نه‌كراوه به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت حكومه‌ت یاسا و ڕێسای خۆی هه‌یه بۆ كاركردن، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جیاوازه وه ده‌سه‌ڵاتی جێگره‌كه‌ش جیاوازه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه به‌پێی یاسا كاك قوباد وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌یه‌تی هیچ ڕێگریه‌ك نیه بۆ ئه‌نجامدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌پێچه‌وانه‌وه هاوكاری ته‌واویشی ده‌كه‌ین به‌ڵام به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه، ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاریكراون ئه‌وه‌ی له‌یاسا به‌ده‌ر بێت ئه‌وه شتێكی تره ئه‌وه‌ی یاسایی بێت پارتی پابه‌نده به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی "كاك قوباد"ه‌وه".
كاكه‌مین نه‌جار ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه" وه‌ك ده‌زانرێت حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی ئیئتلافیه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه له زاخۆ تا خانه‌قین وه جێگره‌كه‌شی به‌هه‌مان شێوه، وه‌زیره‌كانیش به‌هه‌مان شێوه ئازادن له موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان به‌ڵام ڕێنمایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بن پێوه‌ی".
كاكه‌مین نه‌جار له كۆتایی قسه‌كانیدا وتی" ئه‌گه‌ر قوباد تاڵه‌بانی نیگه‌ران بێت ئه‌وا ئێمه دانیشتن له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كه‌ین تا بزانین له‌كوێ "خه‌له‌ل" هه‌یه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین هیچ "خه‌له‌لێك" ناهێڵینه‌وه به‌بێ چاره‌سه‌ركردن وه ئێمه و یه‌كێتی-ش له‌و حكومه‌ته ته‌واوكه‌ری یه‌كترین پێكه‌وه حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین له‌گه‌ڵ گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له حكومه‌ت، هیچ نیگهرانیهك نابێت".
PM:05:01:06/10/2019