دارایی هۆکاری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران ئاشکرا ناکات

دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز کە بڕیاربوو ئەمڕۆ دەست پێبکرێت دواکەوت و بەرپرسانی حکومەتیش زانیاری ئاشکرا ناکەن.

 
بڕیاربوو ئەمڕۆ یەک شەممە ٦ ی تشرینی یەکەم دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام مووچەی هیچ وەزارەت و داموودەزگایەکی هەرێم دابەش نەکرا. 

 
"سپی" بۆ زانیاری زیاتر و هۆکاری دواکەوتنی پەیوەندیکرد بە حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی و چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی، بەڵام بە بیانوی جیاواز ئامادە نەبوون لێدوان بدەن.

هاوکات بە گوێرەی ئە زانیاریانەی لە گەنجینەکانەوە دەستکەوتووە تا ئێستا بڕاری دابەشکردن موچەیان لە سبەینێدا پێ نەگەشتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە فەرمانبەران لە مانگی 10ی 2019 دا دەوام دەکەن و هێشتا موچەی مانگی 7 دەست بە دابەشکردنی نەکراوە



PM:07:14:06/10/2019