خۆپیشاندانەکانی بەغدا دەستیپێکردەوە
٧ کوژراو هەیە

ئەمشەو ٦ ی تشرینی یەکەم جارێکی تر لەبەغدا خۆپیشاندان دەستیپێکردەوەو، لە مەدینە سەدر کە شوێنێکی شیعە نشینە ٧ کەس کوژران.

 

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەمشەو جارێکی تر زۆر بەتوندی خۆپیشاندانی گەورە لە مەدینە سەدر دەستیپێکردەوەو ٧ خۆپیشاندەر کوژران.

 

مەدینە سەدر شاریکی شیعە نشینە دەکەوێتە باکوری رۆژهەلآتی شارەکەو بەیەکێک لە هەرە ناوچە گەورەکانی بەغدا لەرووی دانیشتوانەوە دادەنرێت و، زۆربەی خەڵکەکەی سەر بەتەیاری سەدرین ولەلایەن سەرکردەی دیاری شیعە موقتەدا سەدرەوە سەرۆکایەتی دەکرێن.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە موقتەدا سەدر دوو رۆژ لەمەوپێش داوا دەستلەکاركێشانەوەی حکومەتی ئێستای عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد.

 

چاودێران پێیانوایە کوژررانی ٧ خۆپیشاندەر لە مەدینە سەدر شەڕی سەدریەکان و حکومەت توندتر دەکات. 

 



PM:10:23:06/10/2019