دواترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچە

مووچەی مانگی ٧ ی مووچەخۆرانی هەرێم کە دوێنێ یەک شەممە دابەشنەکراو پێشبینی دەکرا ئەمڕۆ دوو شەممە ٧ی تشرینی یەکەم دابەشبکرێت، دواکەوت و هیچ لێدوانێکی فەرمی لەو بارەیەوە لە وەزارەتی داراییەوە بلآونەکراوەتەوە.

 

پێشبینی دەکرا ئەمڕۆ دوو شەممە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ ی وەزارەتی پێشمەرگەو، جگە لە فەرمانبەرانی وەزارەت لیواکانی سەربە وەزارەت مووچە وەربگرن، بەلآم ئەمڕۆش مووچە نەدراو هیچ روونکردنەوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و حکومەتەوە لەسەر ئەو پرسە رانەگەیەندراوە.

 

مانگانە لە ٥ ی مانگەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەلآم ئەمڕۆ ٧ی تشرینی یەکەم، تا ئێستا مووچەی مانگی ٧ دابەشنەکراوە. 



AM:11:54:07/10/2019