دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری ڕاگرتنی خەرجی و ئیفادی شاندەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی دەرکرد.
بەگوێرەی نووسراوێک کە واژۆی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی بەسەرەوەیە و ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ واژۆ کراوە، بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم خەرجیی پەرلەمانتاران و فەرمانبەران دەرکراوە، جگە لەو سەردانانەی پێشتر بڕیاریان لەسەر دراوە.
هەر لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە پارە بۆ گەشتێک دابین دەکرێت کە گرنگ و پێویست بێت، تاوەکوو ئەو کاتەی پێداچوونەوە بە بڕیاری خەرجکردنی تێچووی گەشت و ئیفادکردنەکان دەکرێت.