ترەمپ لەبارەی شەڕی کورد و تورکیا لە ڕۆژئاوا هاتە دەنگ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، رایگەیاند، ماوەی سێ ساڵی هێرشی تورکیایان بۆ سەر کوردەکان راگرتووە، دەشڵێت "ئێمە لەو جێیە دەجەنگین کە سوودی بۆمان هەبێت".

ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، کوردەکان لەگەڵ ئێمە جەنگان، بەڵام ئێمەش پارە و چەکی زۆرمان پێدان، من ماوەی سێ ساڵی جەنگی نێوان تورک و کوردم وەستاندووە، بەڵام لەو کارە ئیتر ئێمە دێینە دەرەوە.

دەشڵێت "ئەمەریکا نیازی هەبوو تەنها 30 رۆژ لە سووریا بمێنێتەوە، بەڵام ماوەکە درێژەی کێشا. ئێمە سەربازەکانمان دگەڕێنینەوە نشتیمان".

ترەمپ لە بارەی جەنگی سووریا نووسیویەتی، ئێمە لەو جێیە دەجەنگین کە سوودی بۆمان هەبێت و تەنها بۆ سەرکەوتن جەنگ دەکەین.
 


PM:03:16:07/10/2019