خامنەیی: ئەوەی ڕوویدا پیلانی دوژمنه بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندی گه‌لی عێراق و ئێران
عەلی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت ئەوەی رویدا پیلان و گه‌له‌كۆمه‌ی دوژمنه بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندی گه‌لی عێراق و ئێران.
عەلی خامنه‌یی، له باره‌ی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئێران جه‌سته و دڵ و ڕۆحیان به په‌تی ئیمان و خۆشه‌ویستی حسینی كوڕی علیهوه پێكه‌وه به‌ستراوه و ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌م په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستیه به‌هێز تر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده دوژمنان هه‌وڵیاندا ئه‌و په‌یوه‌ندیه تێكبده‌ن به‌ڵام پیلانه‌كه‌یان شكستی هێنا و هیچ كاریگه‌ری نابێت.
وتیشی: ئه‌وه‌ی رویدا پیلانی دوژمنانه بۆ تێكدانی ئه‌و پهیوهندیهیش نێوان گه‌لی ئێران و عێراق و توانیمان كاریگه‌ریه‌كانی دوور بخه‌ینه‌وه.
PM:05:00:07/10/2019