شێنێ عەزیزی شاجوانی پێشووی كوردستان چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە.
شێنێ عەزیز، شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٢ لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بە شێوازێکی جیاوازتر دەردەکەوێت.
شێنێ عەزیز ئاكۆ ساڵی ١٩٩٣ لە شاری ڕانییە لەدایك بووە و لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی كوردستانی جێهێشتووە و چۆتە ئەوروپا، ساڵی ٢٠١٢ لە مەراسیمێكدا وەك یەكەم شاجوانی كوردستان هەڵبژێردرا.